بانگەواز

posted Jul 11, 2021, 1:40 PM by admin eco   [ updated Jul 11, 2021, 2:38 PM ]

بانگەواز

کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری – زانکۆی سلێمانی دوو پڕۆژەی خوێندنی دکتۆرا بە سیستەمی )سپلیت سایت – Split site - پاڕالێڵ(

ڕادەگەیەنێت لە بواری زانستی کارگێڕی کار، کورسییەکان بە پێی ئەم پسپۆڕیانەی لای خوارەوە دیاری کراوە:

1. پسپۆڕی لە بواری (أدارة الاستراتيجية - نظرية المنظمة والسلوك التنظيمي) و پڕۆپۆزەڵەکە لە ژێر ناونیشانی (القيادة الرقمية وتأثيرها التفاعلي في العلاقة بين مرتكزات البراعة الاستراتيجية والاستدامة التنظيمية).

2. پسپۆڕ لە بواری (نظام المعلومات الحاسوبية في الموارد البشرية) و پڕۆپۆزەڵەکە لە ژێر ناونیشانی

)Implementing a university database system for human resource and investigating its cost efficiency(

بەم مەرج و پێداویستیانەی خوارەوە:

1. خوێندن بە شێوەی سپلیت سایت دەبێت، واتە خوێندکار دوو سەرپەرشتیاری دەبێت، یەکەم سەرپەرشتیار لە زانکۆی سلێمانی، وە دووەم سەرپەرشتیار لە زانکۆیەکی دەرەوەی وڵات (زانکۆیەکی دەرەکی کە لەلیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بێت) وە ڕیزبەندی لە 2000 زیاتر نەبێت.

2. شێوازی خوێندنەکە بە شێوازی پاڕاڵێڵ دەبێت، واتە گشت خەرجییە داراییەکانی ئەم دوو پڕۆژەیە لە سەر ئەستۆی کاندیدی سەرکەوتوو دەبێت، وە هیچ خەرجییەک ناکەوێتە سەر ئەستۆی زانکۆ و وەزارەتەکەمان.

3. پێویستە ناونیشانی پڕۆژەکە تەواوکەری پسپۆڕی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەری کاندیدکراو بێت.

4. پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

5. دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٪60) کەمتر نەبێت.

6. دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (٪70) کەمتر نەبێت.

7. دەرچوون لە چاوپێکەوتن مەرجی وەرگرتنی پێشکەشکار دەبێت. 


تێبینی: ڕێنماییەکانی دکتۆرا بە شێوازی سپلیت سایت - پاڕاڵێڵ هاوپێچی ئەم پۆستە کراوە.

Ċ
Doctora.pdf
(1068k)
admin eco,
Jul 11, 2021, 2:37 PM
Comments